تاران هێزە چەکدارەکانی خستە حاڵەتی ئامادەباشیەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
تاران لە لێواری جەنگدایە و وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئێرانیش ئاشکرایکرد، هێزە چەکدارەکانی بەتەواوی ئامادەییان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر حاڵەتێکی لەناکاودا هەیە.
ئیسماعیل بهقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بنەمای مامەڵەکانی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەسەر بنەمای ئەو یاسایە دامەزراوە کە لە لایەن پەرلەمانەوە دەرچوە، کە بە ڕونی چوارچێوەی هاوکارییەکانی ئێران دیاری دەکات".
وتیشی"هێزە چەکدارەکانی بەتەواوی ئامادەییان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر حاڵەتێکی لەناکاودا هەیە.
هاوکات پشتڕاستیشی کردەوە کە وڵاتهكهی بەردەوامە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، دهڵێت، "دیپلۆماسی وەک یەکێک لە ئامرازە سەرەکییەکانی خۆی بۆ پاراستنی "بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان" دەمێنێتەوە."
|