جیهان

ئەمریکا هۆشداری بە ئیسرائیل دەدات

نهانیوز-هەواڵەکان

ئیدارەی ئەمریکا نیگەرانە لەوەی زۆریی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل ببێتە هۆی هەرەسهێنانی ڕژێمی سووریا و تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا،هێڵی سوور لەبارەی چالاکییەکانی ئیسرائیل لە سووریا دیاری دەکات.

کەناڵی "i24news"ـی عیبری ڕایگەیاند، تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا ئەمڕۆ دووشەممە دەگاتە ئیسرائیل بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ناتانیاهۆ و بەرپرسانی دیکە لەسەر چەندین پرسی ناوچەیی، بەڵام تیشک دەخاتە سەر سووریا.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئیدارەی ئەمریکا نیگەرانە لەوەی زۆریی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل ببێتە هۆی هەرەسهێنانی ڕژێمی سووریا، جگە لە ئارەزوویان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئەمنی.

 
2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.