ئێران گورزێکی کوشندە لە ئیسرائیل دەدات
نهانیوز-هەواڵەکان
ئاژانسی ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل (شینبێت) ڕایگەیاند، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، ئێران هەوڵیداوە هەرزەکاران و گەنجانی ئیسرائیل لە ڕێگەی ئەپەکانی نامە ناردن، بەتایبەتی تێلێگرام، بە ئۆفەری دارایی، ڕازی بکات لەگەڵ هەواڵگریدا هاوکاری بکەن.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئیسرائیل، ئاژانسی ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل (شینبێت) بە هاوکاری لەگەڵ شارەدارە ناوخۆییەکان، بەرنامەیەکی پەروەردەیی لە قوتابخانەکاندا جێبەجێ کردووە بۆ ئاگادارکردنەوەی خوێندکاران کە پێشنیارە داراییەکانی ئێران هەڕەشە لە ئاسایشی ئیسرائیل دەکات و ئەگەری هەیە هەرزەکاران بە سزای قورس و ساڵانێکی درێژ زیندانی ببنەوە.
لای خۆیەوە تزڤیکا برۆت، سەرۆکی شارەوانی بێت یام کە یەکێکە لە شارەکانی باشووری تەلئەبیب، هۆشداری شینبێتی بڵاوکردەوە و داوای لە خەڵک کرد کە هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ دامەزراندنی کارمەند ڕاپۆرت بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023ەوە، حاڵەتی زۆر هەبووە و هەوڵەکانی دامەزراندنی کارمەندان بەردەوامە.
|