سەرکردەیەکی باڵای سەربازی کوژرا
نهانیوز-هەواڵەکان
یاسر ئەبو شەباب كە خاوەنی گروپێكی چەكدار بوو لە غەززە و دژایەتی بزوتنەوەی حەماسی دەكرد،كوژرا، بەشێک لە میدیاکانیش دەڵێن رەنگە چەکدارانی حەماس کوشتبێتیان.
پێنجشەممە 4ی کانوونی یەکەم كەناڵی 14ـی ئیسرائیل بڵاویكردەوە، یاسر ئەبو شەباب كە سەركردەی گروپێكی چەكداری فەڵەستینیی بوو لە غەززە كوژرا.
لەلایەن خۆشیەوە، دەزگای پەخشی ئیسرائیل بڵاویكردەوە: یاسر ئەبو شەباب لە رۆژهەڵاتی رەفەح لەسەر دەستی چەند چەكدارێك كوژراوە.
سەرچاوە ئیسرائیلیەكان باس لەوەدەكەن، پێویستە لێكۆڵینەوە بكرێت لەوەی چۆن چەكدارانی حەماس توانیویانە بچنە ناوچەی هێڵی زەرد و یاسر ئەبو شەباب بكوژن.
|