سکرتێری گشتی ناتۆ: مۆسکۆ هاوکاری ئێرانی لە شەڕ لەگەڵ کیێڤ هەیە
نهانیوز-هەواڵەکان
سکرتێری گشتی ناتۆ: مۆسکۆ هاوکاری ئێرانی لە شەڕ لەگەڵ کیێڤ هەیە
سکرتێری گشتی ناتۆ هۆشداری دەدات و دەڵێت" ئێران، چین و کۆریای باکوور هاوکاری روسیا دەکەن لە شەڕی ئۆکرایندا".
مارک رووت سکرتێری گشتی ناتۆ لە سەروبەندی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ لە برۆکسل، جەختی لەوە کردەوە کە ڕووسیا بە شێوەیەکی سیستماتیک هێرش دەکاتە سەر ژێرخانی مەدەنی ئۆکرانیا.
ئاماژەی بەوەشکرد" روسیا هاوکاری ئێران و چین و کۆریای باکوور لەم شەڕەدا لەگەڵە".
سکرتێری ناتۆ دەشڵێت" هاوپەیمانان پاکێجی هاوکاری نوێ بۆ ئۆکرانیا ڕادەگەیەنن لەسەر بنەمای دەستپێشخەری دارایی بۆ کڕینی چەک و تەقەمەنی لە ئەمریکا".
|