جیهان

ئەمریکا هێزێکی نوێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەمەزرێنێت

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەمریكا، پێكهێنانی هێزێكی نوێی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست راگەیاند كە تایبەتە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی هێرشبەری خۆكوژ، دەشڵێت" ئەم هەنگاوە وەك چەكێكی بەرپەرچدانەوە بەكاردەهێنێت دژی نەیارەكان".

چوارشەممە 3ی کانونی یەکەم فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا پێكهێنانی هێزێكی نوێی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست راگەیاند كە تایبەتە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی هێرشبەری خۆكوژ.

بە گوێرەی زانیارییەکان ئەم هێزە درۆنی جۆری (لوكاس) بەكاردەهێنێت كە بە تێچووی كەم و مەودای دوور و توانای كاركردنی ئۆتۆماتیكی ناسراوە و دەكرێت لەسەر ئۆتۆمبێل و سەكۆی جیاوازەوە هەڵبدرێت.

لای خۆیەوە بڕاد كوپەر، فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریكا دەڵێت" ئەم هەنگاوە وەك چەكێكی بەرپەرچدانەوە بەكاردەهێنێت دژی نەیارەكان و بەشێكە لە هەوڵە بەردەوامەكانی ئەمریكا بۆ گۆڕینی شێوازی جەنگ و پشت بەستن بە چەكی زیرەك و هەرزان، بەو پێیەی دەتوانن وەك موشەكی كروز كار بكەن و بە وردی ئامانجەكان بپێكن".

 
16کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.