جیهان

سەرۆکی روسیا پەیامێکی هەڕەشەئامێزی روو لە ئەوروپا بڵاوکردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکی روسیا هۆشداری دەدات و دەڵێت"، ئەوروپا ئەجێندای ئاشتیان نییە و ئەگەر بەدوای شەڕەوەن، ئەوا ئەوان ئێستا ئامادەی ئەوشەڕەن".

ئەمرۆ سێشەممە 2ی کانوونی دوەم ، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا لە دوای کۆنفرانسێکی ئابووری لە مۆسکۆ پەیامێکی هەڕەشە ئامێزی ئاراستەی ئەوروپا کردوە رایگەیاند" ئەگەر ئەوان بەدوای شەڕەوەن، ئەوا روسیا لە ئێستاوە ئامادەیە بۆ ئەو شەڕە".

سەرۆکی روسیا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە وڵاتانی ئەوروپا "ئەجێندای ئاشتیانەیان نییە" و لە شەڕی ئۆکرانیادا داواکارییەک پێشکەش دەکەن کە لەلایەن روسیاوە قبوڵکراو نییە.

پوتین جەختیشی کردەوە لەوەی وڵاتانی ئەوروپا هەوڵەکانی ئیدارەی ئەمریکا و دۆناڵد ترەمپ بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ئاشتی تێکدەدەن و نایانەوێت سەربگرێت.

 
2025-12-02
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.