ترەمپ زەنگی هێرشی لێدا
نهانیوز-هەواڵەکان
رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هۆسداری بە سەرۆکی ڤەنزوێلا دەدات لەوەی ئەگەر دەست لەکار نەکێشێتەوە ئەوا دەبێت چاوەڕێی هێرشی ئەمریکا بێت بۆ سەر خاکەکەی.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاوی کردەوە، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی لە سەرۆکی ڤەنزوێلا کردووە، بەوەی ئەگەر دەست لەکارنەکشێتەوە ئەوا هێرش بۆسەر وڵاتەکەی ئەنجام دەدات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا لە ڕێگەی کەشتییەکانییەوە لە دەریای کارابی فشارەکانی بۆسەر ڤەنزوێلا زیاد کردووە.
لەلایەکی دیکەوە کەناڵی سی ئێن ئێن بلاویکردەوە کە دۆناڵد ترەمپ فەرمانی داخستنی ئاسمانی ڤەنزوێلا دەرکردوە و بۆ ئەم مەبەستەش هۆشیاری بە سەرجەم کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی داوە.
|