پلانی ترەمپ بۆ ئاشتی بە ئەنجام گەیشت
نهانیوز-هەواڵەکان
ئۆکرانیا رەزامەندی لەسەر ئەو پلانی ئاشتییە دەربڕی کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی سێ ساڵەی نێوان روســیا و ئۆکرانیا ئامادەیکردبوو.
ئەمڕۆ سێشەممە پێگەی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی باڵای وڵاتەکەیەوە بڵاویکردەوە، ئۆکرانیا رەزامەندی لەسەر ئەو پلانی ئاشتییە دەربڕیوە کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی سێ ساڵەی نێوان روسـ.ـیا و ئۆکرانیا ئامادەیکردبوو.
روستێم عومەرۆڤ سکرتێری ئاسایشی نیشتمانیی ئۆکرانیا رایگەیاند، لەسەر مەرجە سەرەکییەکانی رێککەوتنەکە وەفدەکان گەیشتوون بە رێککەوتن، چاوەڕێن ڤۆلۆدمێر زلێنسکی سەردانی ئەمریکا بکات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ بڕیار لە خاڵە کۆتاییەکانی رێککەوتنەکە بدەن.
|