جیهان

عەلی لاریجانی: هەموان دەزانن روبەڕوبونەوەی راستەوخۆی ئیسرائیل تەنها بژاردەیە

نهانیوز-هەواڵەکان

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە کاردانەوە کوژرانی هەیسەم عەلی تەباتەبایی و چەند ئەندامی دیکەی حزبوڵا رایگەیاند" ناتانیاهۆ بەردەوامە لە هەوڵەکانی تا هەموان بەو ئەنجامە دەگەن، جگە لە روبەڕوبونەوەی راستەوخۆی ئیسرائیل چارەیەکی دیکەیان نییە".

دووشەممە 24ی تشرینی دوەم  عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە پۆستێکیدا بە زمانی عەرەبی لە پلاتفۆرمی ئێکس،  سەرەخۆشی لە کوژرانی سەرۆکی ئەرکانی حزبوڵڵا و چەند ئەندامێکی دیکەی حزبوڵڵا کردوە  نوسیویەتی؛ "ئەوان گەشتن بەخواستەکانیان".
راشیگەیاند" ناتانیاهۆ بەردەوامە لە هەوڵەکانی تا هەموان بەو ئەنجامە دەگەن، جگە لە روبەڕوبونەوەی راستەوخۆی ئیسرائیل چارەیەکی دیکەیان نییە".

هەر لەو پەیوەندیەدا وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ئیدانەی هێرشەکەی کردوە و  لە راگەیەندراوێکدا هێرشەکەی ئیسرائیلی بە "پێشێلکارییەکی ئاشکرا"ی رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان وەسف کردوە و رایگەیاندوە؛ "هێرشێکی دڕندانە" بوو، بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی لوبنان و سەروەری نیشتمانیی وڵاتەکە.

 
3کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.