جیهان

تەقینەوەیەکی گەورە پایتەختی لوبنانی هەژاند

نهانیوز-هەواڵەکان

تەقینەوەیەکی گەورە لە گەڕەکی باشوری بەیروتی پایتەختی لوبنان ڕویدا وسەرکردەیەکی باڵای حزبوڵا لەبەیروت کرایە ئامانج.

ئەمرۆ یەکشەممە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، "سەرکردەیەکی دیاری حزبوڵای لوبنانیان کردە ئامانج لە هێرشێکی ئاسمانی "ورد" بۆ سەر  باشوری بەیروتی پایتەختی لوبنان.

هەندێک سەرچاوەی لوبنانی باس لەوەدەکەن ئیسرائیل کەسی دووهەمی حزبوڵای کردووەتە ئامانج، بەڵام ڕون نییە کوژراوە یان نا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە لوبنانییەکان، هێرشەکە شوقەیەکی نیشتەجێبونی لە شەقامی عەرید لە ناوچەی حەرەت حریکی لە پەراوێزی شارەکە کراوەتە ئامانج، لە کاتێکدا ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بەرەو شوێنەکە دەڕۆن.
ئەو سەرچاوانە ئاماژە بەوەدەکەن هەیسەم تەبتەبائی فەرماندەی گشتی باڵی سەربازی حزبوڵا کراوەتە ئامانج.

 
7کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.