جیهان

زەنگی دەستپێکردنی شەڕێکی گەرەی دیکە لێدرا

نهانیوز-هەواڵەکان

میدیایەکی جیهانی ئاشکرای دەکات کە چەندین هێڵی ئاسمانی گەشتەکانیان بۆ ڤەنزوێلا راگرتوە و هاوکات سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی ئۆپراسیۆنی دژی ئەو وڵاتە راگەیاند.

یەکشەممە 23ی تشرینی دوەم ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە ئەمریکا بە نیازە لە چەند رۆژی داهاتوودا قۆناغێکی نوێی ئۆپراسیۆنەکانی لە ڤەنزوێلا بگرێتەبەر و دۆناڵد ترەمپ فشارەکانی بۆ سەر ئەو وڵاتە زیاد بکات.

بە گوێرەی راپۆرتەکە ترەمپ ئامادەیە هەموو توانایی هێزی ئەمریکا بەکاربهێنێت بۆ راگرتنی لێشاوی مادە هۆشبەرەکان بۆ ناو وڵاتەکەیان و رادەستکردنی لێپرسراوانی ئەو کارە بە دادگا.

هاوکات لەگەڵ هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی ئۆپراسیۆنەکان دژی ڤەنزوێلا چەندین هێڵی فڕۆکەوانی نێودەوڵەتی گەشتەکانیان بۆ ڤەنزوێلا هەڵوەشاندووە و بەپێی ئەو بەپێی ئەو نەخشەیەی گەشتی فڕۆکەوانی بڵاویکردووەتەوە، لەئێستادا هیچ فڕۆکەیەک بە ئاسمانی ئەو وڵاتەدا نافڕێت.

 
4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.