بزووتنەوەی حەماس : ئیتر پابەندی ئاگربه‌ست نابین
نهانیوز-هەواڵەکان
دوای ئەوەی بە هۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە 4 فەلەستینی کوژران، بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، ئیتر پابەندی ئاگربه‌ست نابن.
بزووتنەوەی حه‌ماس، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌لاتی ناوەڕاست ئاگادار کردۆتەوە، ئەوان ئیتر پابەندی ئاگربه‌ست نابن.
بزوتنەوەی حه‌ماس ئاشکرایی کردووە، کە تا ئێستا ئیسرائیل پابەندی ئاگربه‌ست نەبووە و تەنها بزووتنەوەکە پابەند بە ئاگربەست بووە، لە ئێستاوە ئەوانیش پابەند نابن، بزووتنەوەکە دەلێت ئامادەین بۆ شه‌ڕ.
بەهۆی هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلەوە کە ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە شاری غەززە کردە ئامانج، چوار فەڵەستینی کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربون.
|