ناتانیاهۆ بە تووندی دژی شەرع هاتە دەنگ
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، هێرشی تووندی کردە سەر ئەحمەد شەرع ورایگەیاند، شەرع بە فوتێكراوی لە واشنتۆن گەڕاوەتەوەو، دەستیکردووە بە ئەنجامدانی کارێک کە ئێمە قبوڵ ناکەین.
ئەمڕۆ هەینی دەستەی پەخشی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەیەکدا رایگەیاندوە، شەرع دەیەوێت هێزەکانی روسیا بهێنێتە سنوری ئیسرائیل و سوریا.
راشیگەیاند، ئەحمەد شەرع بە فوتێكراوی گەڕاوەتەوە لە واشنتۆن و دەستی کردووە بە ئەنجامدانی ئەو كارانەی تەلئەبیب قبوڵیان ناکات.
دەستەی پەخشی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەكردووە، شەرع لە کاتی سەردانەکەی بۆ کۆشکی سپی بە سەرۆک ترەمپی وتووە، ئیسرائیل دوای رووخانی رژێمی پێشوو رێککەوتنی هەڵوەشاندنەوەی پەیوەستبوونی ساڵی 1974ی پێشێلکردووە، ئامادەبوونی خۆی فراوانتر کردووەو هێزی نەتەوە یەکگرتووەکانی دەرکردووە و زیاتر لە هەزار هێرشی ئەنجامداوە، بەهێرش بۆ سەر کۆشکی سەرۆکایەتی و وەزارەتی بەرگریشەوە، بەڵام وڵاتەکەی وەڵامی سەربازیی نەداوەتەوە، چونکە دەیەوێت وڵاتەکە ئاوەدان بکاتەوە
|