رەشنوسی پلانی ترەمپ بۆ راگرتنی جەنگ بڵاو کرایەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
ئاکسیۆس، رەشنووسی پلانی ئاشتی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئۆکرانیا ئاشکرا دەکات کە گەرەنتی ئەمنی 10 ساڵەی هاوشێوەی مادەی پێنجەمی ناتۆ لەخۆدەگرێت، کە هەر هێرشێکی ڕووسیا بۆ سەر ئەو وڵاتە وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ئەندامانی ناتۆ دەبینێت.
ئەمڕۆ هەینی سایتی ئەکسیۆسی ئەمریکی، وردەکاریی رەشنووسی پلانی ئاشتیی ئەمریکای بە پاڵپشتیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا ئاشکرا کرد.
لە رەشنووسەکە دا هاتوە، ئەگەر تاوەکو 10 ساڵی تر ڕووسیا هێرشێک بکاتە سەر ئۆکرانیا وەک ئەوە وایە ڕاستەوخۆ هێرشی کردبێتە سەر ئەمریکا و ئەوروپا و ئەوانیش بۆیان هەیە بە هێز وەڵامی بدەنەوە.
هەروەها لە رەشنووسەکە دا ئاماژە بەوە دراوە، بەشێك لە سەروەت و سامانی بلۆككراوی روسیا بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ئۆكرانیا تەرخان بکرێت.
لەبەرامبەردا ئۆکرانیا دەبوو زیاتر خاکی خۆی لە دەست دەدات و سزا جیهانییەکانی سەر ڕووسیا هەڵدەگیرێن.
|