مەسعود پزیشكیان: گواستنەوەی پایتەخت ئیتر بژاردە نییە، بەڵکو پێویستییە
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆک کۆماری ئێران لەبارەی قەیرانی ئاو لە تاران ئاشکرایکرد، گواستنەوەی پایتەخت ئیتر بژاردە نییە، بەڵکو پێویستییە.
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە مەسعود پزیشكیان، سەرۆک کۆماری ئێران لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای قەزوین ڕایگەیاند، مشتومڕی ئێستا لە دەوری قەیرانی ئاو دەسوڕێتەوە و وتی، گواستنەوەی پایتەخت ئیتر بژاردە نییە، بەڵکو پێویستییە.
ڕاشیگه‌یاند، کاتێک پێشنیاری گواستنەوەی پایتەختمان کرد، بودجەیەکی پێویست نەبو، ئەگەر هەبوایە، ڕەنگە بیرۆکەکە دەکرا جێبەجێ بکرایە ،بەڵام لەوکاتەدا هەندێک دەیانگوت ئەو جۆرە شتانە مەحاڵن، بەڵام ئێستا واقیع ناچارمان دەکات کە ئەو کارە بکەین.
تارانی پایته‌ختی ئێران ڕوبه‌ڕوی قه‌یرانی كه‌مئاوی و وشكه‌ساڵی بوه‌ته‌وه كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 100 ملیۆن كه‌سن، هاوكات ته‌واوی وڵاته‌كه ڕوبه‌ڕوی فه‌یرانی كه‌مئاوی بوه‌ته‌وه و كه به‌پێی وته‌ی به‌رپرسانی وڵاته‌كه له‌ماوه‌ی 60 ساڵی ڕابردودا هاوشێوه‌ی نه‌بوه.
|