ئێران وەڵامی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵامی بانگەشەکەی دۆناڵد ترەمپ دا دەڵێت" هەر جۆرە ڕێککەوتنێک لەسەر بنەمای دەستهەڵگرتنی وڵاتەکەی بێت لە پیتاندنی یۆرانۆم قبووڵ ناکرێت و بە خەیانەت دەزانرێت".
پێنجشەممە 20ی تشرینی دوەم عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران هێڵی سووری وڵاتەکەی بۆ دانوستانە ئەتۆمییەکان دیاری دەکات و وەڵامی ئیدیعاکانی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە.
عەباس عێراقچی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند" هەر جۆرە ڕێککەوتنێک لەسەر بنەمای "سفری یۆرانیۆمی پیتێنراو" بێت، بە خیانەت دەزانن و هەرگیز قبوڵی ناکەن، چونکە بەرنامە ئەتۆمییەکە بە "شانازیی خەڵک و گەلی ئێران" دادەنێن".
وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەڵێت" هاوکارییەکان تەنیا لە چوارچێوەی ئەو وێستگانەیە کە "بەر بۆردوومان نەکەوتوون" و پەیوەندییان لەگەڵ ئاژانسەکە پەیوەست نییە بە وێستگە ڕووخاوەکانەوە".
ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ هۆشداری دابوو لەوەی ئەگەر ئێران دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم بکاتەوە بۆ جارێکی دیکە هێرش دەکەنەوە سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئەم وڵاتە.
|