جیهان

تاران دژی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان هاتە دەنگ

نهانیوز-هەواڵەکان

ئێران هەڵوێستی تووندی دژی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان سەبارەت بە غەززە دەربری و رایگەیاند، به‌شێكی به‌رچاو له‌ بڕگه‌كانی دژ به‌ مافه‌ ڕه‌وانه‌ی گه‌لی فه‌ڵه‌ستینه‌.

ئێران نیگەرانە لە بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان سەبارەت بە غەززە و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاند، داڕێژەرانی بڕیارنامەکە بە ئەنقەست پێگە و ڕۆڵی سەرەکی نەتەوە یەکگرتوەکان و تەنانەت بڕیارنامەکانی پێشوی ئەو ڕێکخراوەیان سەبارەت بە پرسی فەڵەستین پشتگوێ خستوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕیارنامەکە "بە دامەزراندنی جۆرێک لە ئەمانەتکردن بەسەر کەرتی غەززەدا، گەلی فەڵەستین لە مافە بنەڕەتییەکانیان بێبەش دەکات، بەتایبەتی مافی چارەی خۆنوسین و دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەڵەستین کە قودس پایتەختەکەی بێت".

تاران هۆشداریدا کە "هەرچەشنە شەرعیەتدانێك بە داگیرکردنی کەرتی غەززە لە لایەن دەستدرێژکاری زایۆنیستی و دابەشبون و دابڕانی لە جوگرافیای یەکگرتووی فەڵەستین، پێچەوانەی خواستەکانی گەلی فەڵەستینە" و هۆشدارییدا لە "دەرئەنجامە سەختەکانی".

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕۆژی دوشەممە (17ی 11ی 2025)ی بڕیارنامەی پاڵپشتی لە گەڵاڵەی دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ نیشتەجێبون لە کەرتی غەززە پەسەندکرد، 13 وڵات دەنگیان بە بڕیارنامەکە دا و ڕوسیا و چینیش دەنگیان نەدا.

 
1 کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.