جیهان

دۆناڵد ترەمپ: گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەستیپێکردووەتەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە  گفتوگۆکانی نێوان واشنتۆن و تاران دەستیپێکردووەتەوە و دەشڵێت" ئێران بەنیازە ڕێکەوتن بکات".

سێشەممە 18ی تشرینی دوەم دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە ڕایگەیاند" کۆماری ئیسلامی  زۆری پێداگرە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن"، ئاماژەی بەوەشکرد" دانوستانەکانی نێوان هەردوو وڵات دەستیپێکردووە".

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆکان بەردەوامن و ئەم گفتوگۆیانە دەکرێت "شتێکی باش" بن،  ئاماژەی بەوەشکرد، پێش شەڕ ئەگەری ڕێککەوتنی هەردوولایان هەبوو، بەڵام ڕووی نەدا.

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتریش پێنج گەڕی دانوستان لە نێوان ئێران و ئەمریکا ئەنجامدرابوو، بەڵام لە گەرماودەرمی خولی شەشەمی گفتوگۆکان ئیسرائیل هێرشێکی بەربلاوی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد کە 12 رۆژی خایاند.

 
12کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.