جیهان

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بریاری کۆتایی دا

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بریاری کۆتایی دا و رایگەیاند، حەماس دەبێت چەک بکرێت جەختیشدەکاتەوە ئەوە قسەی کۆتایی ئەو و دۆناڵد ترەمپە.

ئەمڕۆ یەکشەممە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی هەفتانەی حکومەتەکەیدا رایگەیاند، بە هەموو شێوەیەک دژی دامەزراندنی دەوڵەتن بۆ فەلەستین لە هەر ناوچەیەکی رۆژئاوای ئوردن بێت، هەروەها بۆچونی ئەوان سەبارەت بەو پرسە نەگۆڕە.

دەشڵێت  "ئەو و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا قسەی کۆتاییان ئەوەیە کە حەماس چەک بکرێت بەهەر رێگەیەک بێت،  تەنانەت ئەگەر بەرێگەیەکی ئاسان بێت یاخود سەخت.

ناتانیاهۆ  ئاماژەی بەوەشدا ، پێویستی بە ئامۆژگاری و رێپشاندەری هیچ کەس نییە، ئەوەی بیەوێت جێبەجێ دەکات لە پێناو ئاسایشی وڵاتەکەی.

 
2025-11-16
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.