جیهان

رووسیا لەسەر لێواری ئیفلیجی ئابووری دایە

نهانیوز-هەواڵەکان

ئاژانسێکی ڕووسیا ئاشکرایکرد، بە هۆی خەرجییە زۆرەکانی جەنگی ئۆکراینا،گەشەی ئابووریی وڵاتەکە لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا نزیکبووەتەوە لە سفر.

ئاژانسی فەرمی ئاماری ڕووسیا (ڕووستات) ڕایگەیاند، گەشەی ئابووریی وڵاتەکە لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا نزیکبووەتەوە لە سفر، هۆکارەکەشی بۆ خەرجییە زۆرەکانی جەنگی ئۆکراینا و سزاکانی ڕۆژئاوا دەگەڕێتەوە.

بەپێی ئاژانسەکە، بەرهەمی ناوخۆیی ڕووسیا لە چارەکی سێیەمی ساڵی 2025ـدا تەنها بە ڕێژەی 0.6% گەشەی کردووە.

بانکی ناوەندیش پێشبینیی گەشەی ئەمساڵی لە نێوان 0.5% بۆ 1% داناوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت بۆ خوار ئەو ڕێژەیەش دابەزێت.

هەرچەندە خەرجییە سەربازییە زۆرەکان لە سەرەتای جەنگەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ یارمەتیی ئابووریی ڕووسیایان دا، بەڵام ئێستا بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان.

هەڵاوسان لە ئێستادا گەیشتووەتە نزیکەی 8%، ئەمەش وایکردووە ڕێژەی سوود بە بەرزی بمێنێتەوە و کۆمپانیا ڕووسییەکانیش نیگەرانن لە گرانبوونی تێچووی قەرزکردن، کە ڕێگری لە وەبەرهێنان دەکات.

لە تازەترین هەنگاودا، لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا، واشنتن سزای نوێی بەسەر دوو گەورەترین کۆمپانیای نەوتی ڕووسیا، ڕۆسنەفت و لوک ئۆیڵدا، سەپاند.

 
2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.