جیهان

دۆناڵد ترەمپ: ئەمریکا وەک وڵاتانی دیکە چەکی ئەتۆمی تاقیدەکاتەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە وەک وڵاتانی دیکە تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی ئەنجام دەدەن وەک چۆن ولاتانی دیکە ئەو تاقیکردنەوەیە ئەنجام دەدەن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "نامەوێت ئەوەتان پێ بڵێم، بەڵام ئێمەش وەک وڵاتانی دیکە تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان ئەنجام دەدەین".

 پەیوەست بەم پرسە بەرپرسانی ئەمریکا بە کەناڵی (سی ئێن ئێن)یان ڕاگەیاندووە، بەرپرسانی باڵای وزە و ئەتۆمی لە ئیدارەی ترەمپ بەنیازن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ کۆشکی سپی و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆببنەوە بۆ دەستپێکردن بە تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی.

ڕووسیا نیگەرانی خۆی دەربڕی بەم هەنگاوەی ئەمریکا و هۆشداریدا لەوەی ئەگەر هەر هێزێکی دیکەی ئەتۆمی هەنگاوی هاوشێوە بنێت، مۆسکۆ تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەنجام دەدات.

 
7کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.