چین هۆشداری بە ئەمریکا دەدات
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزارەتی دەرەوەی چین هۆشداری دەدات بە ئەمریکا و رایدەگەیەنێت" فرۆشتنی چەک لەلایەن ئەمریکاوە بە تایوان پێشێلکردنی بنەمای "یەکپارچەیی چین"ـە و بەتوندی ڕەتیدەکەنەوە".
لین جیان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بە توندی دژایەتیی وڵاتەکەی بەرامبەر بە گرێبەستی نێوان واشنتن و تایوان ڕایگەیاند، کە بەهاکەی 330 ملیۆن دۆلارە.
وەتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین دەشڵێت" فرۆشتنی چەک لەلایەن ئەمریکاوە بە تایوان پێشێلکردنی بنەمای "یەکپارچەیی چین"ـە و بەتوندی ڕەتیدەکەنەوە" و لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، "فرۆشتنی چەک لەلایەن ئەمریکاوە بە تایوان بەشێوەیەکی جددی دژ بە بنەمای یەکپارچەیی چین و سێ ڕێککەوتنی هاوبەشی نێوان چین و ئەمریکایە، بەتایبەتی ڕێککەوتنی 17ـی ئاب".
لین جیان ڕوونیکردەوە و باسی ئەوەشیکرد، "پێشێلکردنی جددی سەروەری و بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی چین و یاسا نێودەوڵەتییەکانە، هەروەها ئاماژەیەکی هەڵەیە بۆ هێزە جوداخوازەکانی تایوانی دەنێرێت".
|