رووسیا :ئەوروپا خۆی بۆ شەڕ لەگەڵیدا ئامادە دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
رووسیا هۆشداری تووند لە هەڵگیرساندنی جەنگی جیهانی سێهەم دەدات و رایگەیاند، کەشێکی سەربازی" لە ئەوروپا هەیە و ڕوسیا پێی وایە ئەوروپا خۆی بۆ شەڕ لەگەڵیدا ئامادە دەکات.
دیمتری پێسکۆڤ، وتەبێژی كرێملن بڵاویکردەوە، مۆسکۆ هەمیشە ئاگاداری مەترسییەکانی ئەوروپا بوە کە خۆی بۆ شەڕ لەگەڵ ڕوسیا ئامادە دەکات، ئەوانیش پێشوەختە هەمو ڕێوشوێنێکمان گرتوەتەبەر بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی وڵاتەكەیان.
ئاماژەی بەوەدا وڵاتانی ئەوروپی ڕێکدەکەون لەسەر زیادکردنی بودجەی سەربازیی زیادە، تەنانەت ئەگەر زیان بە ئابورییەکانیان، بگەیەنێت.
ئەوە لەكاتێكدا لە (شوبات/2) ی 2022ـەوە جەنگی ئۆكرانیا بەردەوامە و هەوڵەكان بۆ ئاگربەست تاكو ئێستا بێ ئەنجامن، لەكاتێكدا ڕوسیا چەندین جار ئەوروپای تۆمەتباركردەوە بە هاوكاری و پشتوانی ئۆكرانیا، ئەوەش وایكردوە كە جەنگەكە درێژە بكێشێت.
|