ئێران بە بڕیارێک ئەمریکا شۆک دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزارەتی دەرەوەی ئێران نیازی وڵاتەکەی بۆ ڕێکەوتن لەگەڵ ئەمریکا راگەیاند و دەشڵێت"واز لە دانوستان ناهێنین".
چوارشەممە 12ی تشرینی دوەم سەعید خەتیب زادە جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند"ئەمریكا لە رێگەی وڵاتانی نێوەندگیرەوە پەیامی دژبەیەك سەبارەت بە دانوستانە ئەتۆمییەكان دەنێرێت بۆ تاران".
وتیشی،" ئەمریكا و هاوپەیمانە ئەوروپیەكانی و ئیسرائیل تاران تۆمەتبار دەكەن بەوەی كە بەرنامە ئەتۆمییەكەی بۆ پەرەپێدانی تواناكانی چەكی ئەتۆمی بەكاردەهێنێت، لە كاتێكدا ئێران پێداگری لەسەر ئەوە دەكات كە بەرنامە ئەتۆمییەكەی تەنها بۆ مەبەستی ئاشتیانەیە".
خەتیب زادە ئەمریکای بە خەیانەتکردن لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان تۆمەتبار کرد و راشیگەیاند تاران بەدوار ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئاشتیخوازانەدا دەگەڕێت.
|