جیهان

باڵیۆزی ئێران لەبەغداد راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

باڵیۆزی ئێران پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکات ە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان داوای پێکهێنانی ئاشتیانەی حکومەت دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 12ـی تشرینی دووەم محەممەد سادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی حکوومەت و گەلی عێراق کرد بۆ ئەنجامدانی "هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو."

هاوکات، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاگەیەنراوێکدا پیرۆزبایی لە گەلی عێراق کرد بەبۆنەی بەڕێوەچوونی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکە. 

گۆتێرێس لە پەیامەکەیدا جەختی لە گرنگی پێکهێنانی حکوومەتێک بە شێوازێکی ئاشتییانە و لەکاتی خۆیدا كردەوە، کە بتوانێت ویست و ئارەزووەکانی گەلی عێراق ڕەنگبداتەوە.

 
2025-11-12
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.