پیلانێکی نهێنی بۆ رووخانی ئێران ئاشکرا دەکرێت
نها نیوز- هەواڵەکان
رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی ئاشکرای دەکات، "ڕوخاندنی ڕژیمی ئێران وەک ئامانجێکی کۆن بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل دەمێنێتەوە، دەشڵێت "حکومەتەکەی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ ئەو ئامانجەی کردوه‌تە سەرەکیترین ستراتیجی ناوچەیی خۆی پێش کۆتایی هاتنی خولی دووهەمی سەرۆکی ئەمریکا".
ڕۆژنامەی "جیروسالم پۆست"ی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه، ناوچەکە شایەتی پەرەسەندنی نوێی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانە، ئەوەش دوای ئەو ڕاپۆرتانەی ئیسرائیل کە باسیان لە پلانێک کردبو کە ئامانج لێی ڕوخاندنی ڕژێمی ئێران بو پێش کۆتایی هاتنی خولی دوەمی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ساڵی 2029، بە کەڵک وەرگرتن لەو پشتیوانییە سیاسی و سەربازییەی کە واشنتن لەو قۆناغە هەستیارەدا پێشکەشی تەلئەبیب دەکات.
ڕۆژنامە ئاماژە بەوە دەکات، "ئێران ناوەندێکی نوێی پیتاندنی ئەتۆمی لە ناو چیای پێکەکس لە نزیک شوێنی نەتەنز دامەزراندوە، بەبێ ئەوەی ڕێگە بە پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بدات بچنە ناویەوە".
لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا ئیسرائیل هێرشی له‌ناكاوی بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستپێكرد و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی و زانای ئه‌تۆمی كرده‌ئامانج، له به‌رامبه‌ردا تاران وه‌ڵامی دایه‌وه و هێرشی موشه‌كی كرده سه‌ر تاران و دواتریش ئه‌مریكا به بۆردومانكردنی وێستگه‌كانی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز، فۆردر و ئیسفه‌هان به‌شداری كرد و سه‌رئه‌نجام ئاگربه‌ست ڕاگه‌یه‌ندرا.
|