ئێران ئەمریکای 'ئینزار' کرد
نها نیوز - هەواڵەکان
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژە بەوە دەکات کە دەستوەردانی ئەمریكا لە هەڵبژاردنەكانی عێراق رەتدەکەنەوە.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا رایگەیاند "هەڵبژاردنەکان لە عێراق نمایندەی وێستگەیەكی یەكلاكەرەوە دەكات لە دیاریکردنی چارەنوسی گەلی عێراق".
بەقایی وتیشی "هەر دەستوەردانێکی دەرەکی لەم پرۆسەیەدا لەلایەن گەلی عێراق و حکومەت و هەموو گەلانی بەرپرسیارەوە رەتدەکرێتەوە و سەركۆنە دەکرێت".
"دەستێوەردانی ئەمریکا لەکاروباری عێراق بێ گومان زیانی هەیە، ئەزمونەکانی رابردوو سەلماندیان کە هەر کاتێک ئەمریکا دەسوەردان لەکاروباری وڵاتانی ناوچەکەدا بکات، ئەنجامەکەی زیان گەیاندن بووە بە ئاشتی و سەقامگیری". وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وا دەڵێ
|