جیهان

ئێران لەسەر هەڵبژاردنەکانی عێراق هۆشداری بە ئەمریکا دەدات

نهانیوز-هەواڵەکان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەستوەردانی ئەمریكا لە هەڵبژاردنەكانی عێراق رەتدەكاتەوە و دەشڵێت" هەر کاتێک ئەمریکا دەسوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکەدا بکات ناسەقامگیری دەخولقێنێت".

دووشەممە 10ی تشرینی دوەم ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی رایگەیاند" هەڵبژاردنەکان لە عێراق نمایندەی وێستگەسەكی یەكلاكەرەوە دەكات لە دیاریکردنی چارەنوسی گەلی عێراق".

ئاماژەی بەوەكرد: هەر دەستوەردانێکی دەرەکی لەم پرۆسەیەدا لەلایەن گەلی عێراق و حکومەت و هەموو گەلانی بەرپرسیارەوە رەتدەکرێتەوە و سەركۆنە دەکرێت.

وتیشی: دەستێوەردانی ئەمریکا لە کاروباری عێراق بێ گومان زیانی هەیە، ئەزمونەکانی رابردوو سەلماندیان کە هەر کاتێک ئەمریکا دەسوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکەدا بکات، ئەنجامەکەی زیان گەیاندن بووە بە ئاشتی و سەقامگیری.

 
2025-11-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.