جیهان

هۆشداری لە دەستپێکردنەوەی جەنگی ئێران و ئیسرائیل دەدرێت

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرای دەکات کە رۆڵی سەرەکی بووە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و هاوکات هوشداری لە جەنگێکی نوێی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە داهاتوویەکی نزیکدا دەدەن.

دووشەممە، 10ـی تشرینی دووەم، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی، بڵاوی کردووەتەوە "مانگی ڕابردوو، ڕێککەوتننامەی 2015 کە بڕیاربوو پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران سنووردار بکات، بەسەرچوو. سزای توند دووبارە بەسەر ئێراندا سەپێنرایەوە و دانوستان دەربارەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران، ئێستا ڕاگیراوە و یەدەکی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران، بەشی دروستکردنی 11 بۆمبای ئەتۆم دەکات." 

زۆر لە شارەزایانی سیاسیی بڕوایان وایە، بە لەبەرچاوگرتنی تێڕوانینی دێرینی بەرپرسانی ئیسرائیل، کە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بە هەڕەشەیەکی جیددی دادەنێن، هێرشێکی دیکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕوو دەدات.

لای خۆیەوە  عەلی واعیز، بەڕێوەبەری پرۆژەی ئێران لە گرووپی قەیرانی نێودەوڵەتی، دەڵێت: ئەگەری هەیە ئێران بە شێوازێکی زۆر جیاوازتر لەوەی لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو، وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل بداتەوە. 

واعز، وتیشی: بەرپرسانی ئێرانی ڕایانگەیاندووە، کارگەکانی دروستکردنی مووشەک شەو و ڕۆژ بەبەردەوامی کار دەکەن و ئەگەر جەنگێکی تر ڕوو بدات، هیوادارن بتوانن 2 هەزار مووشەک لە یەک کاتدا بۆ تێکشکاندنی بەرگریی ئیسرائیل، بهاوێژن، نەک پێنجسەد مووشەک لە 12 ڕۆژدا. 

ئەوەش لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی ئیسرائیل بەردەوام ئاماژەیان بۆ ئەوە کردوە کە هەڕەشەکان بۆ سەر ولاتەکەیان کۆتایی نەهاتوە و لە بیانوویەک دەگەڕێ بۆ دەستپێکردنەوەی جەنگ، لەبەرانبەریشدا ئێران رایگەیاندوە کە بەرنامەی بەرهەمهێنانی مووشەکەکانی بە چڕی بەردەوام دەکات.

 
2025-11-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.