جیهان

ئەمریکا فڕۆکەی زەبەلاحی بۆمبڕێژی رەوانە کرد

نهانیوز-هەواڵەکان

هێزی ئاسمانی ئەمریکا ژمارەیەک فڕۆکەی بۆمبڕێژکەری ستراتیژی B-52H Stratofortress بۆ بنکەی مۆرۆن لە باشووری ئیسپانیا گواستوەتەوە، دەشڵێت" بوونی فڕۆکەی بۆمبڕێژکەری ستراتیژی لە ناوچەکەدا نیشاندەری "توانای واشنتۆنە بۆ بڵاوەپێکردنی خێرا و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هەماهەنگ لە هەر شوێنێکی جیهان".

ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزی ئاسمانی ئەمریکا پشتراستیکردوەتەوە، بەمەبەستی ئامادەکاری بۆشەڕ و هەماهنگی کردن بۆ ئۆپراسیۆن لەگەڵ وڵاتانی بەشدار لە ناتۆ، ژمارەیەک، فڕۆکەی بۆمبڕێژکەری B-52ـی گواستراوەتەوە بۆ  بنکەی ئاسمانی مۆرۆن لە ئیسپانیا.

لە ئۆپراسیۆنەکەدا، تیمە ئەمریکییەکان مەشقی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی فینلاند، لیتوانیا، سوید و هاوپەیمانەکانی دیکەی ئەوروپا ئەنجام دەدەن.

بەپێی راگەیەندراوی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە ئەوروپا، بوونی فڕۆکەی بۆمبڕێژکەری ستراتیژی لە ناوچەکەدا نیشاندەری "توانای واشنتۆنە بۆ بڵاوەپێکردنی خێرا و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هەماهەنگ لە هەر شوێنێکی جیهان".

 
2025-11-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.