جیهان

ئێران داوایەکی قورس لە ئەمریکا دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

باڵیۆزی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لەڕێگە نامەیەکەوە داوا دەکات "یاسای نێودەوڵەتی ڕێڕەوی خۆی وەربگرێت و ئەمریکا و ئیسرائیل لە (جەنگی 12 ڕۆژە) بەرپرسیار بکرێن و قەرەبووی ئەو زیانانە بکەنەوە کە بەر کۆماری ئیسلامیی ئێران و خەڵکەکەی کەتوون".

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دانی بەوەدا نا کە ئەمریکا لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ڕۆڵی هەبووە، باڵیۆزی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان نامەیەک ئاراستەی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەکە و ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات.

ئەمیر سەعید ئیروانی، باڵیۆزی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە نامەکەیدا نووسیویەتی ": بە سەرنجدان بەوەی کە ئەم دانپێدانانە تاوانکارییە لەلایەن باڵاترین بەرپرسی ئەمریکاوە بەڵگەیەکی ڕوون و یاسایی پابەندکەر و حاشا هەڵنەگرە بۆ بەرپرسیارێتی و کەمتەرخەمیی نێودەوڵەتیی ئەمریکا.

باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتوەکان داوا دەکات یاسای نێودەوڵەتی ڕێڕەوی خۆی وەربگرێت و ئەمریکا و ئیسرائیل بەرپرسیار بکرێن و قەرەبووی ئەو زیانانە بکەنەوە کە بەر کۆماری ئیسلامیی ئێران و خەڵکەکەی کەتوون لە جەنگی 12 ڕۆژەدا. 

 
12کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.