واشنتۆن بریارێکی تووندی دژی حزبوڵلا دەرکرد
نهانیوز-هەواڵەکان
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا بریارێکی تووندی دەرکرد وسزای به‌سه‌ر ئەو کەسانە دا سەپاند "ئاسانكارییان كردوه بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌یان ملیۆن دۆلار" له ئێرانه‌وه بۆ حزبوڵای لوبنان له ساڵی 2025دا.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا پشتڕاستیكردۆته‌وه نوسینگه‌ی كۆنترۆڵكردنی سه‌روه‌ت و سامانی ده‌ره‌كی "بڕیاریداوه ڕێوشوێن بگرێته‌به‌ر بۆ پشتگیریكردن له چه‌كداماڵینی حزبوڵا به سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاسانكارییان كردوه بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌یان ملیۆن دۆلار له ئێرانه‌وه بۆ حزبوڵا له ساڵی 2025دا".
لە راگەیەندراوەکە دا هاتوە، كۆمپانیا بێ مۆڵه‌ته‌كان ڕێگه به حزبوڵا ده‌ده‌ن كه سروشتی ئابوری لوبنان كه تاڕاده‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر بنه‌مای پاره‌ی نه‌ختینه‌یی بقۆزێته‌وه بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پاره نایاساییه‌كان".
سزا نوێیه‌كان كه‌سایه‌تییه سه‌ره‌كییه‌كانی ناو تیمی دارایی حزبوڵا ده‌كه‌نه ئامانج، دیارترینیان ئوسامه جابر كه له نێوان (ئه‌یلول/9)ی 2024 تا (شوبات/2)ی 2025 ملیۆنان دۆلاری كۆكرده‌وه یان گواستوه‌ته‌وه، gencyn
یه‌كێكی دیكه‌ش جه‌عفه‌ر محه‌مه‌د قه‌سیره كه كوڕی سه‌ركرده‌ی كۆچكردو محه‌مه‌د قه‌سیره و دوای مردنی باوكی له مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2024 تیمی دارایی حزبوڵای گرته ئه‌ستۆ له‌گه‌ڵ عه‌لی قه‌سیر كوڕه‌زای محه‌مه‌د قه‌سیر.
|