ئاگری سور بەرۆکی عێراق دەگرێت و ئیسرائیل وڵاتەکە هەڵدەتەکێنێت
نها نیوز - هەواڵەکان
کۆڵۆنێڵی یەدەگی سوپای ئیسرائیل توندترین هۆشداری دەداتە عێراق لەهەر دەستبردنێکیان بۆ سنورەکانی ئوردن و رایگەیاندووە، هه‌ر هەنگاوێكى له‌و جۆره‌یان بە"هێڵی سور" ناوبردووە.
مۆشێ ئێلعاد، کۆڵۆنێڵی یەدەگ لە سوپای ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکیدا لەبارەی ئەو ڕاپۆرتانەی کە باس لەهەوڵەکانی ئێران بۆ بەکارهێنانی میلیشیا عێراقییەکان دەکەن بۆ ئەنجامدانی هێرش دژی ئیسرائیل لەڕێگای سنورەکانی ئوردنەوە بە کەناڵی i 24 NEWSی ئیسرائیلی وتووە "ئەو ڕاپۆرتانەی باسیان لەنیازەکانی کۆمەڵێک میلیشیای عێراقی دەکرد بۆ گەیشتن بەئیسرائیل لەڕێگەی ئوردن‌و کەناری ڕۆژئاوا، بەدینەهاتون دوای ئەوەی ئیسرائیل چەندینجار هەڕەشەی لەعێراق کردووە".
ئەو فەرماندە سەربازییە ئیسرائیلییە ئاشکراشیکردووە، ئیسرائیل لەڕێگەی لایەنێکی سێیەمەوە بەعێراقییەکانی ڕاگەیاندووە کە ڕێگە بەدەستبردن بۆ سنورەکانی ئوردن نادات.
ئێلعاد ئاماژەی بەوەشداوە، هەر جوڵەیەکی لەو شێوەیە له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانى عێراقه‌وه، مەترسی دروستدەکات و به‌هەڕەشە بۆسەر ئیسرائیل هه‌ژمار ده‌كرێت، دەشڵێت "ئه‌وكاتیش ئیسرائیل بێده‌نگ نابێت و پێشتریش جه‌ختمانكردووه‌ته‌وه، له‌هه‌ر كوێیه‌ك هه‌ست به‌مه‌ترسى بكه‌ین له‌سه‌رخۆمان، وه‌ڵامى توندمان ده‌بێت".
|