ئێران لە بارەی دەستپێکردنەوەی دانوستان هەڵوێستی خۆی راگەیاند
نها نیوز – هەواڵەکان
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد، له ئێستادا هیچ پلانێك نییه بۆ دانوستان لهگهڵ ئهمریكاو ئهگهر دانوستانیش بكهن تهنیا لهسهر دۆسیهی ئهتۆمی دهبێت.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، رایگەیاند، ، لە شەڕی 12 رۆژەدا ئێران نیشانیدا کە توانای دابینکردنی بژێوی خەڵک و پێداویستییەکانی شەڕێکی قورسی هەیە، ئەوان دەیان وت ئاسمانی ئێران بەدەست ئیسرائیلەوەیە، بەڵام دەیانشاردەوە کە ئاسمانی ئیسرائیلیش گۆڕەپانی موشەکەکانی ئێمە بوو.
وتیشی "ئەگەر دانوستاندنێک لەگەڵ ئەمریکا بکرێت، تەنیا لە سەر دۆسیهی ئەتۆمی دەبێت."
عێراقچی وتیشیی: "لە دانوستانەکاندا، پرسی مووشەک و ناوچەکە هەمیشە لەلایەن ئەمریکاوە وروژێنراوە، بەڵام هەڵوێستەکانمان هەمیشە روون بووە لەوبارەوە و ئێمە تەنیا لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی ئێران دانوستاندن دەکەین."
وهزیری دهرهوهی ئێران جهختیشی كردهوه كه له ئێستادا هیچ پلانێک نییە بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا، کە پێویستی بە نێوەندگیری هەبێت.
عیراقچی راشیگەیاند، توانای بەرگری و موشەکیان گەڕاوەتەوە بۆ پێش 12ی حوزەیران و تەنانەت بەهێزتر لە پێشوتر، دوژمنیش لە هەموو ئامانجەکانیدا لە شەڕی 12 رۆژەدا شکستی هێنا.
|