جیهان

سەرۆکی رووسیا لەبارەی پرسی ئەتۆمی بریاریدا

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆکی رووسیا لە بارەی بەرنامەی ئەتۆمی بریاری کۆتایی دا و رایگەیاند، وەک هەمو زلهێزە ئەتۆمییەکانی دیکە" پەرە بە توانا ئەتۆمییەکانی دەدات، بەڵام "مەترسییەک بۆ سەر کەس دروست ناکەن".

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا لەمیانەی وتارێكدا ئاشکرای کرد کە وڵاتەكەی "وەک هەمو زلهێزە ئەتۆمییەکانی دیکە" پەرە بە توانا ئەتۆمییەکانی دەدات،وتیشی "نابنە مەترسی بۆسەر هیچ وڵاتێک."

ڕاشیگەیاند، گەشەپێدەرانی ڕوسی کار لەسەر پەرەپێدانی نەوەی نوێی چەک و ئامێرەکان دەکەن، لە شوێنی تاقیکردنەوەکاندا.

پوتن، جەختیشی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی "هیچ مەترسییەک بۆ سەر کەس دروست ناکات".

دۆناڵد ترەمپ، هەفتەی ڕابردو پێش كۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆكی چین، دەسپێكردنی تاقیكردنەوەی ئەتۆمییەكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند و هۆكارەكەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە وڵاتانی دیكەی وەك چین و ڕوسیا ئەو كارە دەكەن، بەڵام ئاشكرای ناكەن.

5کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.