جیهان

خامنەیی مەرجێکی مەحاڵی بۆ ترەمپ دانا

نها نیوز – هەواڵەکان

رابەری باڵای ئێران بێدەنگی شکاند و رایگەیاند، نە لە ئێستاو نە لەداهاتوودا دانوستان لەبارەی ئاسایكردنەوەى پەیوەندییەكان گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا ناكەین.

عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێران لە میانی وتەیەكدا بۆ کۆمەڵێک خوێندکاری زانكۆ، بە بۆنەی یادی 46 هەمین ساڵڕۆژی هێرشی سەر ئەمریکا لە تاران، دەرگای لەسەر هەر دەستپێشخەرییەکی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا داخست  و رایگەیاند، نە لە ئایندەیەکی نزیکداو نە لە درێژخایەندا، جێگەی گفتوگۆ نابێت، مەگەر ئەمریکا پاڵپشتی تەواوی بۆ قەوارەی نەفرەتیی زایۆنی رابگرێت و بنکە سەربازییەکانی لە ناوچەکە بکشێنێتەوەو دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیان نەكات.

وتیشی "ناکۆکی نێوان ئێران و ئەمریكا تاکتیک و کاتی نییە بەڵكو جەوهەرییە لە پرەنسیپ و شوناسدا".

خامنەیی جەختی لەوە کردەوە، ئەمریکا جگە لە تەسلیمبونی ئێران هیچ شتێکی دیکەی ناوێت، سروشتی خۆبەزلزانی ئەمریکا جگە لە تەسلیمبون هیچی تر قبوڵ ناکات.

خامنەیی، لە میانی وتەیەكدا بۆ کۆمەڵێک خوێندکاری زانكۆ، بە بۆنەی یادی ٤٦هەمین ساڵڕۆژی هێرشی سەر ئەمریکا لە تاران، دەرگای لەسەر هەر دەستپێشخەرییەکی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا داخست و وتی: ناکۆکی نێوان هەردوولا جەوهەرییە، هەڵقوڵاویی دژبەیەكی بەرژەوەندییەکانی نێوان رێبازی ئەمریکا و ئێرانە، ناکۆکی نێوان هەردوولا تاکتیک و کاتی نییە، بەڵکو ناکۆکییەکی جەوهەرییە لە رووی پرەنسیپ و شوناسەوە.

 
8کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.