جیهان

ناتانیاهۆ رێگە نادات هیچ هێزێکی تورکیا بێتە ناو کەرتی غەززە

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، هیچ هێزێکی تورکی لە کەرتی غەززە بوونی نابێت و بە هەموو شێوەیەک رێگری لێدەکەن.

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە نوێترین لێدوانیدا، رایگەیاند، ئەو هێزە نێودەوڵەتییەی کە بڕیارە لەنێوان چەند وڵاتێک پێکبهێنرێت و لە غەززە جێگیر بکرێت، بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەن تورکیا لەو هێزە بەشداربێت.

ئیسرائیل جەختدەکاتەوە، هیچ هێزێکی تورکیا لە غەززە نابێت و رێگەیان پێنادرێت بەشداربن لەو هێزە نێودەوڵەتییە کە بڕیارە لە کەرتی غەززە جێگیربکرێت.

قسەکانی ناتانیاهۆ دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتێکی رۆژنامەی "تورکیا"ی نزیک لە حکومەت دێت، کە تێیدا جەختی لەوە کردبووەوە کە چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە، دانوستانەکان لەبارەی بەشداریکردنی هێزە تورکییەکان لە هێزە نێودەوڵەتییەکەی غەززە کۆتایی بێت.

 
9کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.