جیهان

سەرکردەیەکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ترەمپ شۆکدەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای دەکات ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا سەردانی ئەمەیکا دەکات و دەشڵێت "بیستوومە سەرۆکی سوریا کاری زۆرباش دەکات".

ئەمڕۆ دووشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەچاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی 'سی بی ئێس'ـی ئەمریکی رایگەیاند "سەرۆکی سوریا بێتە کۆشکی سپی، ئەو بەجددی کار دەکات".

لەسەر سزاکانیش ناوبراو ئاشکرایکرد "ئێمە سزاکانی سەر سوریامان هەڵگرت بۆ ئەوەی هەلێکیان پێ بدەین، بیستوومە سەرۆکەکەی کاری زۆر باش دەکات".

ترەمپ لەباسی ئۆکرانیادا دەڵێت "ئێستا بیر لەوە ناکەینەوە کە مووشەکی تۆماهۆکی دوورمەودا بە ئۆکرانیا بدەین، بەڵام رەنگە بۆچوونی خۆم بگۆڕم".
 
10کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.