جیهان

دەسکەوتێکی نوێ لە نەوت بەدەستهات

نها نیوز - هەواڵەکان

دوای بڕیارێكی ئۆپێک پڵەس نەوت دەستکەوتێکی نوێی بەدەستدەهێنێت، کە ئەمڕۆ دووشەممە نرخی بەرزبووەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا بەڕێژەی 45 سەنت بەرزبووەتەوە کە دەکاتە 0.74% و گەیشتووەتە 61.43 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، دوای ئەوەی لە خولی پێشودا 41 سەنت بەرزبووەتەوە.

هاوکات ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) و هاوپەیمانەکانی کە بە ئۆپێک+ ناسراون، دوێنێ یەکشەممە ڕێککەوتن لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەڕێژەی 137 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بۆ مانگی (کانونی یەکەم/12)، کە هەمان ئاستی زیادبونی مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمە.

بەهۆیەوە ئەمڕۆ، نرخی نەوتی خاوی برێنت 47 سەنت واتا 0.73% بەرزبووەوە و گەیشتە 65.24 دۆلار، دوای ئەوەی هه‌ینی ڕابردوو 7 سەنت بەرزبووەوە.

جێی ئاماژەیە، پێشتر هه‌شت وڵاتی ئۆپێك پڵەس له‌ زنجیره‌یه‌ك زیادبونی مانگانه‌دا، ئامانجی به‌رهه‌مهێنانی زیاتر له‌ 2.7 ملیۆن به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا به‌ كۆی گشتی به‌رزكرده‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی له‌سه‌دا 2.5ی دابینكردنی جیهانی.
 
13کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.