ترەمپ دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە هاتە دەنگ
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆکی ئەمەریکا هۆکاری دووبارە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ئاشکرا دەکات و دەڵێت"هێرشەکان مەترسی لەسەر ئاگربەست دروست ناکات و دەشڵێت "هۆکاری هێرشەکە کوشتنی سەربازێکی ئیسرائیلی بوو بە دەستی حەماس".
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ڕایگەیاند، هۆکاری هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر حەماس لە غەززە ئەوە بووە سەربازێکی ئیسرائیلیان کوشتووە. وتیشی "هیچ شتێک ئاگربەستەکە ناخاتە مەترسییەوە."
ئاماژەی بەوەشکرد "ئیسرائیل مافی تۆڵەسەندنەوەی هەیە و ئەگەر حەماس پابەند نەبێت، ئەوا لەناو دەچێت".
ئەمە لە کاتێکدایە بزووتنەوەی حەماس لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، هیچ پەیوەندییەکی بە تەقەکردنی سەربازێکی ئیسرائیلی لە ڕەفح نییە، جەختیشی لە پابەندبوونی خۆی بە ئاگربەست کردەوە.
ئەمرۆ چوارشەممە سەرچاوە پزیشکییەکانی فەلەستینی ڕایانگەیاند، کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شارەکانی غەززە و خان یونس لە کەرتی غەززە 37 کەس کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
|