پەرلەمانی ئێران پرسی ئەتۆمی یەکلایی دەکاتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد، بڕیاری دەستپێکردنەوەی هەماهەنگییەکانی تاران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم پەیوەستە بە یاساکانی پەرلەمانەوە دەشڵێت، "هەمیشە ئەگەر هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران هەیە".
ئەمڕۆ سێشەممە28ی تشرینی ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان لەلایەن ئەمریکاوە بەرامبەر تاران بەردەوامە. دەشڵێت "ئیسرائیل لە هیچ هەنگاوێکی بۆ زیان گەیاندن بە خەڵكی ئێران سڵی نەکردووەتەوە".
بەقائی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەماهەنگییەکانی تاران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، بەگوێرەی یاسا و بە هاوکاری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەی، بڕیاری کۆتایی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەماهەنگییەکان دەدرێت و دەشڵێت، هەندێک لە هاوکاریی لەگەڵ ئاژانسەکە هەبووە لەوانە گۆڕینی سووتەمەنیی وێستگەی بوشەهر
28ی ئەیلول ئەنجوومەنی ئاسایش بڕیاری گەڕاندنەوەی سزاکانی سەر تارانی دا، سزاکانیش خۆی لە قەدەغەی پیتاندنی یۆرانیۆم، ڕێگری لە گەشەپێدانی پڕۆگرامی مووشەکیی بالیستیکی، چاودێریکردنی کەرتی ئاسمانی و کەشتیوانی، ڕاگرتنی گرێبەستی چەک لەگەڵ تاران، بلۆککردنەوەی سامانی ئێران لە دەرەوە، قەدەغەی گەشتکردن لە سەرکردە و بەرپرسان دەبینێتەوە.
|