جیهان

ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی دووبارە بۆ سەر غەززە دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

بەشێک لە بەرپرسانی ئیسرائیل حەماس بەپێشێلکردنی ڕێکەوتنەکە تۆمەتبار دەکەن و داوا ناتانیاهۆ دەکات بەبێ دواکەوتن و دوودڵی، بڕیاری لەناوبردنی یەکجارەکی حەماس بدات.

شێشەممە 28ی تشرینی یەکەم بتسلئیل سموتریچ، وەزیری دارایی ئیسرائیل داوای لە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی کرد، کۆبوونەوەیەکی خێرای ئەنجوومەنی ئاسایش ڕێک بخات بۆ گفتوگۆ دەربارەی ئەو سەرپێچییەی حەماس لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ڕادەستکردنەوەی تەرمی بارمتە کوژراوەکان دەکات. 

هەروەها ئیتمار بن غەفیر، وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل، داوا ناتانیاهۆ دەکات بەبێ دواکەوتن و دوودڵی، بڕیاری لەناوبردنی یەکجارەکی حەماس بدات.

کاردانەوەی هەردوو بەرپرسە ئیسرائیلییەکە، دوای ئەوە هات، کە پەیمانگەی پزیشکی دادی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەو تەرمەی حەماس دووشەممەی ڕابردوو لە ڕێگەی خاچی سوورەوە ڕادەستی ئیسرائیلی کردووەتەوە، تەرمی هیچ کام لەو 13 بارمتە ئیسرائیلییە نییە، کە لە کەرتی غەززە کوژراون. 

 
8کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.