دۆناڵد ترەمپ جارێکی دیکە جیهان شۆک دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت" دەمەوێت جارێکی دیکە چاوم بە کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور بکەوێتەوە."
دووشەممە 27ـی تشرینی یەکەم دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ڕایگەیاند" زۆرم پێ خۆشە لە چوارچێوەی گەشتەکەم بۆ ئاسیا، جارێکی دیکە چاوم بە سەرۆکی کۆریای باکوور بکەوێتەوە و لەگەڵی کۆببمەوە."
سەرۆکی ئەمەریکا دوای سەردانەکەی مالیزیا، ئەمڕۆکە بەرەو ژاپۆن کەوتووۆتە ڕێ، بڕیاریشە دواتر گەشتەکەی بۆ کۆریای باشوور درێژ بکاتەوە و ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە لەو وڵاتە بمێنێتەوە.
|