روسیا مووشەکێکی تایبەتی تاقیکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
روسیا مووشەکێک بە وزەی ئەتۆم هەڵدەدات و سرۆکی وڵاتەکەش دەڵێت" هێزی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمیی ئێمە لە بەرزترین ئاستدایە".
یەکشەممە 26ی تشرینی یەکەم ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی وڵاتەکەی رایگەیاند" هێزی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمیی ئێمە لە بەرزترین ئاستدایە، و رەنگە لە هەموو وڵاتە ئەتۆمییەکانی جیهاندا بەرزتربێت".
وتیشی" هێشتا چەندین هەنگاو و رێکاری رۆتینی ماوە پێش ئەوەی ئەم موشەکە بخرێتە حاڵەتی ئامادەباشیی شەڕەوە".
سەرۆکی روسیا راشیگەیاند" لە رێگەی مانۆڕەکانی ئەم دواییەی هێزە هێرشبەرە ستراتیژییە ئەتۆمییەکانەوە، دووبارە متمانەپێکراویی قەڵغانی ئەتۆمیی روسیمان دووپات کردەوە، هێزە ستراتیژییەکانیان بە تەواوی توانای دابینکردنی ئاسایشی نیشتمانی روسیایان هەیە".
|