نهانیوز
نێردەی تایبەتی ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا لە ئەمەریکایە ڕایگەیاند، سەرەڕای هەوڵەکانی بەریتانیا و وڵاتانی ئەورووپا بۆ پێدانی مووشەکی دوور مەودا بە ئۆکرانیا، بەڵام هێشتا گفتوگۆکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمەریکا بەردەوامە.
هەیینی 24ی تشرینی یەکەمی 2025 کیرێڵ دیمیتریڤ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا سەردانی واشنتنی کرد، جەختی لەوەکردەوە، گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەمەریکا بەردەوام دەبێت.
باسی لەوەکردوە، هەرچەندە وڵاتانی ئەورووپا و بەریتانیا هەوڵیانداوە بۆ کۆتایی هێنان بە گفتوگۆ ڕاستەوخۆکانی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا و ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا، هەروەها هەنگاوە نادۆستانەکانی ئەم دواییەی واشتن بە سەپاندنی سزا بە سەر ڕووسیادا، بەڵام هێشتا دەرگای گفتوگۆی نێوان مۆسکۆ و واشنتن بە تەواوی دانەخراوە.
هەر لە پەیوەندی لەگەڵ شەڕی ئۆکراین هاوپەیمانانی کیێڤ لە لەندەن، بە ئامادەبوونی ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر زیادکردنی فشارەکان بۆ سەر روسیا و پڕچەککردنی ئۆکراین بە چەکی دوورمەودا کردەوە.
لای خۆیەوە کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، کۆبوونەوەکەی بە راگەیاندنی خێراکردنی بەرهەمهێنانی موشەک دەستپێکرد و بەڵێنی پێدانی پێنج هەزار موشەکی سوکی بە ئۆکراین دا.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتر روسیا رایگەیاندوە کە پێدانی مووشەکی دوورمەودا بە روسیا ئەگەری فراوانترکردنی بازنەی جەنگ بەرز دەکاتەوە.