دۆناڵد ترەمپ نەتەنیاهۆی شۆک کرد
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڕیاری دا بە ڕاگرتنی پێشنیازی لکاندنی کەناری ڕۆژئاوا بە وڵاتەکەی ئەمەش دوای ئەوە هات کە سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریدا کە ئەگەر ئەم کارە بکرێت پاڵپستییەکانی بۆ ئیسرائیل رادەگرێت.
پێنجشەممە 23ی تشرینی یەکەم نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندووە، دەنگدانی پەرلەمان لەسەر پلانی لکاندنی کەناری رۆژئاوا بە خاکی ئیسرائیلەوە، گێچەڵکردنە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە بۆ دروستکردنی دووبەرەکی لە میانی سەردانێکی جێگری سەرۆکی ترەمپ، جەی دی ڤانس بۆ ئیسرائیل.
لە هەمان کاتدا ئیتمار بن گفیر وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل وەڵامی ترەمپی داوەتەوە و دەڵێت؛ ئیسرائیل دەوڵەتێکی سەربەخۆ و سەروەرە و ئەندامانی پەرلەمان بە پێی ویستی خۆیان دەنگ دەدەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئەو کارەوە رایگەیاند، ئەوە رونادات، چونکە ئەو بەڵێنی بە وڵاتە عەرەبییەکان داوە، ئەگەر ئەوە روبدات، ئیسرائیل هەموو پشتیوانییەکی ویلایەتە یەکگرتووەکان لەدەستدەدات.
|