مەسعود پزیشکیان لێدوانی توند دەدات
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆک کۆماری ئێران لە وتارێکدا رایگەیاند کە نرخی بەنزین زۆر هەرزانە و دەبێت گران بکرێت بەلام ئەم بڕیارە نابێت لەناکاو بدرێت کە دواتر نارەزایەتی لێبکەوێتەوە.
پێنجشەممە 23ی تشرینی یەکەم مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە دیدارێکیدا لەگەڵ ڕۆشنبیران و چالاکانی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی ورمێ رایگەیاند" بەنزین زۆر هەرزانە، گومانی تێدانییە دەبێت بەنزین گران بکرێت، لێرە لیترێک ئاو کە دەیدەینە خەڵک گرانترە دەکوێت لە لیترێک بەنزین".
سەرۆک کۆماری ئێران هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە ناکرێت بە بڕیارێکی یەک شەوە نرخی بەنزین گران بکرێت و دواتر نارەزایەتی لێبکەوێتەوە کە ببێتە هۆی سەرکوتی هاوڵاتیان.
|