ئیسرائیل گورزی کەمەرشکێنی لەسووریا دا
نهانیوز-هەواڵەکان
میدیاكانی سوریا بڵاویان کردەوە، هێزه‌كانی ئیسرائیل به تۆپباران سنوری كۆیا له‌سنوری درعا له باشوری ڕۆژئاوای سوریایان كرده ئامانج.
كه‌ناڵی "الخباریه"ی سوریا رایگەیاند، " ئێسرائیل زنجیرەیەک پێشێلکاری نوێی ئەنجام داوە وهێزه‌كانیان گوندی كۆیایان به سێ جۆری جیاوازی گوللـه بۆردومانكردوه، بۆردومانه‌كه‌ش هاوكات بوه له‌گه‌ڵ ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوچه‌كه".
پشتڕاستیكرده‌وه، "ئه‌و پێشێلكارییه نوێیه‌ی ئیسرائیل به‌شێكه له زنجیره‌یه‌ك پێشێلكارییه دوباره‌بوه‌كان كه له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردودا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیسرائیله‌وه له ناو خاكی سوریا له ناوچه‌كانی باشور، به‌تایبه‌تی له لادێكانی قونه‌یتره و درعا ئه‌نجامدراون".
پێشتر ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆك كۆماری سوریا بۆ قۆناغی راگوزه‌ر ڕایگه‌یاندبو، دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌رده‌وامن بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی ئه‌منی.
|