جیهان

ئێران لەبارەی دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا هاتە دەنگ

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی ئێران دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەگەڵ ئەمریکا رەتدەکاتەوە و دەڵێت" تا ئەو کاتەی ئەمریکییەکان واز لە سیاسەتی زیادەڕۆییانەی خۆیان نەهێنن ناگەڕێینەوە بۆ مێزی گفتوگۆ".

چوارشەممە 22ی تشرینی یەکەم عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە کۆنگەرەیەکی ڕۆژنامەنووسی رایگەیاند" گفتوگۆکانی پێشوویان لەگەڵ ئەمریکا بەهۆی "زیادەڕۆییەکانی" لایەنی ئەمریکییەوە راگیراون و جەختیشیکردەوە تا واشنتن واز لەو سیاسەتەی نەهێنێت، ناگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستان".

عراقچی وتیشی: "تا ئەو کاتەی ئەمریکییەکان واز لە سیاسەتی زیادەڕۆییانەی خۆیان نەهێنن و داواکاریی ناڕەوا و نامەنتیقیمان لێبکەن، ناگەڕێینەوە بۆ مێزی گفتوگۆ."

لێدوانەکەی عراقچی دوای ئەو هات لە ڕۆژانی رابردوو دەنگۆی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەشێوەی نهێنی بڵاوکرابووەوە.

 
4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.